لیرەی توركی هاڕەی كرد


نەتەوە  |   14:37:22 2018-08-10  |   (471) جار خوێندراوەتەوە

هاوشانی بەردەوامی قەیرانی پەیوەندیەكانی ئەنقەرە و واشنتۆن، تا دێت دراوی نیشتمانی توركیا زیاتر بەهای خۆی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەست دەدات و ئه‌مڕۆش ئه‌و داكشانە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.
A+    A-

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، رۆژی هەینی یەك دۆلاری ئەمریكا لە سەرووی شەش لیرەوە مامەڵەی پێوەكراوە و ئەمەش نزمترین ئاستە كە تا ئێستا تۆمار كرابێت.


چەند رۆژێكە نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی رووی لەدابەزین كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو كێشانەی لەنێوان دەسەڵاتی ئەنقەرەو واشتنۆن هەیە و بێ ئەنجامبوونی كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی توركیا و شاندی ئەمریكی لەسەر ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان زیاتر لیرەی خستە لێژیەوە.


جێی باسە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژی پێنج شەممە نرخی لیرەی توركی هەر 5.5 لیرەیەك بە 1 دۆلارێكی ئەمریكی مامەڵەی پێوەكرابوو.
















زۆرترین بینراوەکان