ورده‌كاری پاكێجه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئاشكراكرا


نەتەوە  |   14:17:02 2018-08-10  |   (306) جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌به‌ستی "گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عیراق" له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، پاكێجێكی هاوبه‌ش ئاماده‌ ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش، ورده‌كاری ئه‌و پاكێجه‌ ئاشكراده‌كات. 
A+    A-

 

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: پاكێجه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی نوسراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و نوسراوه‌ نه‌هاتۆته‌ كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی دوولا، مه‌رجیش نییه‌ له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌ردولا په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵكو ده‌كرێت وه‌فده‌كان بڕیاری له‌باره‌وه‌ بده‌ن و سه‌رنجی خۆیانی له‌سه‌ر بخه‌نه‌ڕوو.


وتیشی: "له‌ئێستادا وه‌كو وه‌فدی یه‌كێتی سه‌رقاڵی خستنه‌ڕووی تێبینی و سه‌رنجه‌كانمانین".


سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی پاكێجه‌كه‌ش، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتی:" پاكێجه‌كه‌ ئه‌و داواكارییانه‌ له‌خۆده‌گرێت، كه‌ یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن بۆ به‌غدا، سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتووی عیراق چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه‌".


ئاشكراشیكرد: وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی له‌كاتی چوونیان به‌غدا، ئه‌و پاكێجه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و ده‌یكاته‌ بابه‌تی وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی عیراق كه‌ گفتوگۆكیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌گشتی ده‌بێته‌ تێڕوانین و خواسته‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌رامبه‌ر به‌غدا.
 
















زۆرترین بینراوەکان