پۆلیس ده‌ستگیركردنی ٦٠ کەسیان رایگه‌یاند


نەتەوە  |   13:28:31 2018-08-10  |   (552) جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا بۆ گازینۆ و كافتریاكان٦٠ کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران".
A+    A-

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویكردۆته‌وه‌، دوای چاودێریكردنی گازینۆكان و كافتریاكانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەكانیانەوە، زانرا لەبەشێك لە گازینۆ و کافتریاکان قومار دەکرێت.


ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو "لە هەڵمەتێکی پشکنیندا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بنكەی پۆلیسی سەرا توانیومانە ٦٠ کەس دەستگیر بکەین کە قوماریان کردووە".


هێما بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، لەئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٣٨٩ لەیاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بە ئەوەش کرد، كە هەڵمەتەكانی بۆ گەڕان و پشكنین لە تەواوی گازینۆ و كافتریاكانی شاری سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە .
 
















زۆرترین بینراوەکان