یەکەم لێدوانی مریەم فارس دوای ئاشکرابوونی نەخۆشیەکەی


نەتەوە  |   12:06:12 2018-08-10  |   (2,789) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی گۆرانیبێژی عەرەب "مریەم فارس" بڵاوبۆوە، بۆ یەکەم جار قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکات.
A+    A-

 

پێشتر "هەنادی عیسا" و "ئیلی باسیل"، دوو ڕۆژنامەنوسی دیاری لوبنانی لە پێگەکانیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردەوە، کە (مریەم فارس) توشی نەخوشی شێرپەنجەی مەمک بووە و لەبەر ئەوە هیچ کاروچالاکیەکی نییە. 


دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە مریەم فارس لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی"منیش بیرتان ئەکەم، ئینشائەڵڵا بە تەندروستیەکی باشەوە دەگەڕێمەوە. 


مریەم ساڵی 1983 لە خێزانێکی مەسیحی لوبنانی لە دایک بووە و هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێک کردووە بەناوی (تۆنی مەتران) و خاوەن کوڕێکە.
















زۆرترین بینراوەکان