قوباد تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی قه‌زایه‌ك ده‌ركرد


نەتەوە  |   11:35:28 2018-08-10  |   (651) جار خوێندراوەتەوە

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ قه‌زای "سه‌یدسادق" ده‌رده‌كات و قائیمقامی ئه‌و قه‌زایه‌ش وورده‌كاری‌ بریاره‌كان ده‌خاته‌ڕوو. 
A+    A-

 

دیاری ڕه‌فیق قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی و كه‌موكورتیه‌كانی شاره‌كه‌ی پێ ڕابگه‌یه‌نین و هاوكارمان بێت له‌خزمه‌تی شاره‌كه‌دا.


ناوبراو وتیشی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی خۆی بۆ خزمه‌تی زیاتری قه‌زای‌ سه‌یدسادق دووپاتكردۆته‌وه‌ و هاوكات سوپاسی خه‌ڵك و وه‌رزشكارانی شاره‌كه‌ی كردوه‌ و به‌ڵێنی هاوكاری جدی دا له‌بواری وه‌رزشدا و وه‌ك چۆن پێشتر هاوكاریان بووه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قوباد تاڵه‌بانی‌ بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی بـڕی"١٢٠" ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی ئاوه‌رۆ ته‌واونه‌كراوه‌كانی قه‌زاكه‌ و به‌دابینكردنی ئامێر بۆ شاره‌وانی سیدسادق .


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قوباد تاڵه‌بانی بریاریشدا به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ شه‌قامی دوسایدی شێخان و به‌شی یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپارد په‌له‌بكه‌ن له‌ناردنی بڕیاری تۆماركردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان ئه‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌و گرفتی نه‌خشه‌یان نییه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه‌ به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌ت له‌داهاتوودا هه‌م پڕۆژه‌ راگیـراوه‌كان هه‌م پــرۆژه‌ی پێداویستی بۆشاره‌كه‌ جێبه‌جێبكات .
 
















زۆرترین بینراوەکان