ئه‌مریكا داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات


نەتەوە  |   09:39:17 2018-08-10  |   (1,167) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بۆ بوونی عێراقێکی سەقامگیر بۆماوەیەکی درێژخایەن و هەروەها تێکشکاندنی داعش بەیەکجاری، پێویستە حکومەتێکی هەرێمی کوردستانی بەهێز لە عێراق هەبێت، هەروەها هانی هەولێر و بەغدا دەدەین ئەو کێشانەی لە نێوانیاندا ماون چارەسەریان بکەن".
A+    A-


هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کردنەوەی رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکووک و هەروەها دانانی گومرگ لەلایەن حکومەتی عێراق لەسەر ئەم رێگەیە رایگەیاند: "وڵاتی دیکەش هەن کە لە رابردوودا ئەمەیان کردووە، لە نێویاندا وڵاتەکەی خۆم، کە چەند ساڵێک بەر لە ئێستا ئەمەی کردووە کاتێک شتێکی لەم جۆرە ئەنجامدراوە".


ناوبراو وتیشی: "پێموایە ئەمە پرسێکی گەورەی ناوخۆییە بۆ عێراق، لە نێوان عێراق و هەولێر، بۆ ئەوەی هەوڵبدەن چارەسەری بکەن، ئێمە هانیان دەدەین کە هەموو ئەو کێشانەی ماونەتەوە چارەسەریان بکەن".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئێمە بڕوامان وایە حکومەتێکی بەهێزی هەرێم لە نێو عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ شتێکی سەرەتاییە بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە عێراق و هەروەها بەردەوامیدان بە تێکشکاندنی داعش بەتەواوی".


دوای رووداوەکانی 16-ی ئۆکتۆبەر و هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ کەرکووک و دواتر پێشڕەوی بەرەو هەولێر، رێگای هەولێر-کەرکووک داخرا بەهۆی ئەوەی پردەکەی پردێ لە ئەنجامی شەڕێ هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە زیانی بەرکەوتبوو.
















زۆرترین بینراوەکان