دەوامی مامۆستایان زیاد دەكرێت


نەتەوە  |   19:10:34 2018-08-09  |   (1,806) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی "هەرێم" هاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەران زیاد دەكات، بەرپرسێكی یەكێتیی مامۆستایانیش وردەكاریی ئەو هەنگاوە ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، رایگەیاند، هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، پلانیان وایە كە دەوامی فەرمانبەران و مامۆستایان درێژ بكەنەوە، بەشێوەیەك لەپێش قەیرانی دارایی بە چ شێوەیەك بووە وای لێبكرێتەوە.


بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كە لەڕۆژی 2ی 8ی 2018 دەرچووە، بڕیاردراوە دەوامی فەرمانبەران لەڕۆژی 1ی 9ی 2018ەوە لە كاتژمێر (8)ی بەیانی تا كاتژمێر (3)ی دوای نیوەڕۆ بێت، دەوامكردنیش هەموو رۆژێكی هەفتە جگە لەڕۆژانی هەینی و شەممە دەبێت، كە بە سیستمی پەنجەمۆر هاتن و چوونیان رێكدەخرێت.


بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی: "كارێكی باشە وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارە دەربكات و ئێمەش پشتگیری لێ دەكەین، بەڵام بەو مەرجەی پاشەكەوتی موچە هەڵوەشێتەوە، ئەگەرنا زیادكردنی دەوام بەبێ هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوت، سەركەوتوو نابێت و نیگەرانی و ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە".


لەبارەی ئەوەی ئایا ئاگاداری هیچ هەنگاوێكی حكومەتی هەرێمن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوت، عەتا ئەحمەد وتی:" هەرچەندە حكومەتی هەرێم بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەی داوە، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە".
 
















زۆرترین بینراوەکان