بەبۆنەی جەژن مووچە پێش دەخرێت


نەتەوە  |   18:42:39 2018-08-09  |   (5,485) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم، ئاشكرای دەكات، "پێشبینی دەكەن هەفتەی داهاتوو 317 ملیارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و پێش جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەش دەكرێت".
A+    A-

 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 982018، وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكانی عێراق كردووە لیستی مووچەی مانگی ئابی 2018، بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ خەرجكردنی مووچە و ئەگەر پێویست بكات لەكاتی پشووی جەژندا مووچە دابەش دەكرێت تا تەواوی مووچەی فەرمانبەران پێش جەژن خەرج بكرێت سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی وئابووریی هەرێمی کوردستان، بەماڵپه‌ڕی باسنیوزی راگەیاندوه‌، "بۆ ئەوەی بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت بەرەو پێشچوونی باش هەیە".


وتیشی: نووسراوی خەرجكردنی 317 ملیار دینارەكە لە لایەن وەزارەتی دارایی دراوەتە سەرۆك وەزیران و پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو رەزامەندی لەسەر ناردنی پارەكە بدرێت".


ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، ئەوەشی روونکردەوە، هەركات رەزامەندی بدرێت پارەكە دەخرێتەسەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەگەر پارە بنێردرێت پشووش بێت ئەوە مووچەی هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان پێش جەژن دابەش دەكرێت".


لە رۆژی 5ی ئابەوە مووچەی مانگی پێنجی دەست پێكراوە پێنج وەزارەت و چەند فەرمانگەیەك لەو هەفتەیەدا مووچەكانیان وەرگرتووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان