رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید 


نەتەوە  |   18:34:00 2018-08-09  |   (484) جار خوێندراوەتەوە

یانه‌ی ریال مه‌دریدی "ئیسپانی" له‌ هه‌وڵدایه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكات، كه‌ ئه‌م هاوینه‌ روویكرده‌ یانه‌ی یوڤێنتوس.
A+    A-

 

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی دووپاتیكرده‌وه‌، كارگێڕیی ریال مه‌درید پلانی هه‌یه‌ یانه‌ی یوڤێنتوس داوه‌ت بكات بۆ ئه‌نجامدانی یاریی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ساڵی 2019، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو رێزلێنان له‌ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ شه‌ش مانگی رابردوودا په‌یوه‌ندیی رۆناڵدۆ و ریال باش نه‌بوو، كه‌ دواتر كریستیانۆ دوای 9 وه‌رز یاریكردن له‌ مه‌درید، روویكرده‌ یوڤی.


سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ریال مه‌درید به‌نیازبوو یانه‌ی پۆرتۆ بانگهێشت بكات بۆ ئه‌نجامدانی یاریی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنی ئیكه‌ر كاسیاس، به‌ڵام یارییه‌كه‌ نه‌كرا.


یاریی بردنه‌وه‌ی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، له‌ ساڵی 1979ـه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ یادكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی یانه‌كه‌، سانتیاگۆ بێرنابیۆی ئه‌رجه‌نتنییه‌ و له‌ 1978 كۆچی دواییكرد و هه‌موو ساڵێك له‌ كۆتایی ئاب یان سه‌ره‌تای ئه‌یلول له‌ نێوان ریال مه‌درید و تیپێكی بانگهێشتكراو ئه‌نجامده‌درێت.


 
















زۆرترین بینراوەکان