مریەم فارس توشی نەخۆشییەکی ترسناک دەبێت و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە


نەتەوە  |   18:24:28 2018-08-09  |   (719) جار خوێندراوەتەوە

مریەم فارس خانمە هونەرمەندی "لوبنانی" توشی نەخوشیەکی ترسناک بووە و هەوادارەکانیشی نزا و پارانەوەی بۆ دەکەن.
A+    A-

 

پاش ئەوەی خانمه‌ گۆرانی بێژی ناسراوی لوبنانی (ئیلیسا) ئاشکرایکرد، کە توشی نەخوشی شێرپەنچە بووە، ڕۆژنامەنوسانی لوبنانی هەواڵی توشبوونی "مریەم فارس"- یش بەهەمان نەخوشی بڵاودەکەنەوە، کە گۆایە ئێستا "مریەم" لە قۆناغی چارەسەریدایە و نەخوشی شێرپەنچەی مەمکی هەیە.


(هەنادی عیسا) و (ئیلی باسیل) دوو ڕۆژنامەنوسی دیاری لوبنانی لە پێگەکانیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە، کە (مریەم فارس) توشی نەخوشی شێرپەنچەی مەمک بووە و لەبەر ئەوە هیچ کارو چاڵاکیەکی نییە.


لای خۆشیانەوە گروپی هەوادارەکانی مریەم لە (ئینستاگرام و تویتەر) بە هاشتاگی "پارانەوە و نزا بۆ چاکبوونی مریەم"، سۆشیاڵ میدیایان پڕکردووە لە وێنەکانی ئەم گۆرانیبێژە.
















زۆرترین بینراوەکان