شەڕەکەی رواندز بەردەوامە و ژمارەی کوژراو زیادیکردووە


نەتەوە  |   17:16:57 2018-08-09  |   (2,375) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ "پێنجشەممە" هاوڵاتیەكی دانیشتوی رواندز كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو، كەسوكاری كوژراو و بریندارەكە لەگەڵ بكەرانی ڕووداوەكە جارێكی دیكە ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و تاكو ئێستاش شەڕ بەردەوامە و ژمارەی كوژراو و بریندارەكان گەیشتۆتە پێنج كەس.
A+    A-

 

له‌وبارشه‌وه‌ سەعدون نەبی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بەسایتی دواڕۆژی راگەیاند، شەڕی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە لە گەروی بنمێردە لە سنوری رواندز بەردەوامە و هێزەكان سەرقاڵی هێوركردنەوە و كۆنتڕۆڵكردنی شەڕەكەن و هەردوو بنەماڵە بەرامبەر یەكتر وەستاونەتەوە و تەقە لەیەكتر دەكەن".


ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لەسەرەتادا هاوڵاتییەك كوژرا و برایەكیشی بریندار بوو، دواتر شەڕ لە نێوان هەردوو بنەماڵەكە دەستیپێكردەوە و لە ئێستادا ژمارەی كوژراو و بریندارانی شەڕەكە گەیشتۆتە پێنج كەس، سێ كەس كوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون.


به‌پێی زانیارییه‌كان كورژراوه‌كانی دوای روداوی كوشتنی یه‌كه‌م له‌خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ن، كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كوژراوه‌.
















زۆرترین بینراوەکان