هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی ئەوروپایەکە لە ناوچەکەدا


نەتەوە  |   16:58:43 2018-08-09  |   (514) جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "سلێمانی ئەوروپایەکە لە ناوچەکەدا و هەمیشە حەزی لە کرانەوە کردووە و چاوی لە ئایندە و شتی نوێیە".
A+    A-

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەمیانی بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ پارێزگاری سلێمانی و ١٥ کەسایەتی دیکەی پارێزگاکە ئاماژەی بەوەش کرد، پارێزگای سلێمانی هەر لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای پیشەسازی و بازرگانی و گەشتوگوزایی و تێکەڵاوبوونی کلتوری و فەرهەنگی بونیادنراوە.


ناوبراو وتیشی، دەبێت کەرتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەرجەم کەرتەکانی تری پەرەی پێبدرێت و دامودەزگای گەشتوگوزارییان هەبێت و وابکەن دوکان و مۆڵ و بازاڕ و ئۆتێلەکانیان لە ئاستی پێویستدابن.


ئەم وتەی پارێزگاری سلێمانی لەکاتێکدایە ماوەی سێ ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پرۆژەی گەورە لە سلێمانی جێبەجێنەکراوە و بەشێکی زۆری پرۆژەکانی تریش لە کار وەستاون.
 
















زۆرترین بینراوەکان