وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی موچه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   16:17:33 2018-08-09  |   (3,311) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری "عێراق" بڕیاریدا، كە بەبۆنەی نزیكبونەوەی جەژنی قوربانەوە، موچەی فەرمانبەران و كارمەندان پێش كاتی دیاریكراو دابەش بكرێت.
A+    A-

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق لە راگەیەندراوێكدا، كە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆتەوە، داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكانی عێراق كردووە لیستی موچەی مانگی ئابی 2018، بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی و ئابور بۆ خەرجكردنی موچە.


له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كە ئەگەر پێویست بكات لەكاتی پشووی جەژندا موچە دابەش دەكرێت تا تەواوی موچەی فەرمانبەران پێش جەژن خەرج بكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان