وەزارەتی کارەبا مژده‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   16:13:09 2018-08-09  |   (1,962) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "دوو هەفتەی سەخت" لەبەردەم كارەبای هەرێمی كوردستاندا ماوە.
A+    A-

 

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای دوو هەفتەی دیکە بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا گوشارەكانی سەربەكارهێنانی كارەبا كەمدەكات‌ و بەو جۆرەش پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت.


سەبارەت بە دۆخی كارەبا لە زستانی ئەمساڵدا، ئومێد ئەحمەد وتی "زستانی ئەمساڵ بۆ دۆخی كارەبا زۆر جیاواز دەبێت، چونکە بەپێی ئەو پلانەی دانراوە نزیكەی 900 مێگاوات كارەبا زیاددەبێت، ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە دانا گاز، گازی سرووشتی خۆی زیاددەكات، بەو جۆرە بەرهەمی كارەبا زیاددەبێت".


بەرهەمی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ئێستا نزیكەی دوو هەزار و 700 مێگاواتە، لەكاتێكدا خواستی بەكارهێنان نزیکەی پێنج هەزار مێگاواتە.
















زۆرترین بینراوەکان