نرخی مریشك به‌رزده‌بێته‌وه‌


نەتەوە  |   15:48:03 2018-08-09  |   (641) جار خوێندراوەتەوە

له‌سنوری‌ پارێزگای‌ "سلێمانی"‌ نرخی مریشك به‌رزده‌بێته‌وه‌، چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان و به‌ركه‌وتنی زیان به‌كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان به‌هۆی گه‌رماوه‌، نرخی مریشك له‌بازاڕه‌كاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌رچه‌نده‌ نرخی مریشك به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی به‌به‌راورد به‌ساڵی پار زۆر باشتره‌، چونكه‌ له‌ئێستادا نرخی مریشك به‌دوو هه‌زارو 400 دیناره‌، به‌ڵام ساڵی پار له‌مكاته‌دا نرخی مریشك چوار هه‌زارو 750 دینار بوو".
















زۆرترین بینراوەکان