كادیرێكی یه‌كێتی كوژرا و برایه‌كیشی برینداركرا


نەتەوە  |   14:28:31 2018-08-09  |   (1,576) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ سنوری قه‌زای "رواندز"، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كادیرێكی یه‌كێتی كوژرا و برایه‌كیشی بریندار كرا.
A+    A-

 

له‌وباریه‌وه‌ سه‌عدون نه‌بی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند "به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە له‌ گوندی گه‌ره‌وانی قه‌زای رواندز، هاووڵاتییه‌ك كوژرا و برایه‌كیشی بریندار كرا".


ناوبراو وتیشی "كه‌س له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ و بكه‌ره‌كانیش ناسراون و ڕایانكردووه‌"، باسی له‌وه‌شكرد، پۆلیس دۆسیه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ ناوی (ن. شێخه‌ برایم)ه‌و كادیری یه‌كێتییه‌.
















زۆرترین بینراوەکان