ئەوقاف: ڕێگە نادەین لەڕووی سیاسییەوە مامۆستایانی ئاینیی دەستوەردەنە هەڵبژاردنەکان


نەتەوە  |   12:31:13 2018-08-09  |   (279) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت ڕایگەیاند، "ڕێگە نادەن لەڕووی سیاسییەوە مامۆستایانی ئاینیی دەستوەردەنە هەڵبژاردنەکان و بانگەشە بۆ حزب و لایەنێکی دیارکراو بکەن.
A+    A-

 

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت ڕایگەیاند، "ھەموو حزبێك بەشی قەبارەی خۆی كێشە و كەمووكوڕی ھەیە بۆیە ڕێگە بە ھیچ مامۆستایەكی ئاینیی نادەین لە مینبەری مزگەوتەکانەوە حزبایەتی بکات".


باسی له‌وه‌شكرد، هاوڵاتیانی ئازادن لەوەی کە دەنگ بە چ حزب و لایەنێک دەدەن و پێویستیشە مامۆستایانی ئاینیی پشتیوان و هاندەری هاوڵاتیان بن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.


جێی باسه‌، بڕیارە ٣٠ ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان