هەڵەیەکی باوی پیاوان لە کاتی ریش تاشیندا


نەتەوە  |   11:05:25 2018-08-09  |   (502) جار خوێندراوەتەوە

تاشینی ڕیش بە پێچەوانەی ئاراستەی گەشەی موو ره‌نگه‌ ئەنجامێکی جوانی هەبێت، بەڵام كۆمه‌ڵێ زیان بە پێست دەگەیەنێت.
A+    A-

 

وا باشتره‌ چەناگەت بە پێچەوانەی ئاراستەی گەشەی موو نه‌تاشی، چونکە دەبێتە هۆی ڕوشاندنی پێست و هەوکردن و گەشەی مووی ژێر پێست و دەرکەوتنی زیبکە.


پێش ڕیشتاشین خاولیەکی بچوک بە کەمێک ئاوی گەرم تەڕ بکەیت و بیدەیت لە پێستت تاوەکو کونیلەکان بکرێنەوە و ئەنجامێکی باشترت دەست دەکەوێت، یان بە ئاوی شلەتێن ڕوخسارت بشۆ و دواتر زەیتی لێ بدە.


گوێزانەکە بە لێدانی کورت بدە لە چەناگەت و لە کۆتایدا کرێمێکی شێدارکەرەوەی لێبدە.

 
















زۆرترین بینراوەکان