موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی تر دابه‌ش ده‌كرێت


نەتەوە  |   09:57:52 2018-08-09  |   (3,931) جار خوێندراوەتەوە

له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 5 وه‌زاره‌تی "دارایی"، ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی دیکە دابەشدەکات.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، "ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ رۆژی 5ی ئابی 2018ەوە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار و بەبێ ئەوەی بە رەسمی کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان رابگەیەنێت، بڕیاریشه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ و توێژه‌كانی دیكه‌ تا به‌ر له‌ رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان به‌رده‌وام بێت.
















زۆرترین بینراوەکان