پەروەردە روونكردنەوە لەبارەی دواخستنی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەدات


نەتەوە  |   09:24:19 2018-08-09  |   (1,188) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم روونكردنەوە دەدات لەبارەی دواخستنی یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن و بەرپرسێكی ئەو "وەزارەتە"ش بەدووری دەزانێت وادەكە دوابخرێت.
A+    A-

 

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە رۆژی 7ی ئابی 2018 بەڕێوەچوو، رایگەیاند"رۆژی 22ی 9ی 2018 دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە، ئەگەر پڕۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێم كە رۆژی 30ی 9یە دوانەكەوێت، ئەوە كۆمسیۆن دوو رۆژیان پێویستە بۆ بنكەكان، ئەو دوو رۆژە دەوام رادەگرین لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسلێمانی".


لای خۆشیه‌وه‌، ئەحمەد گەل بەڕێوەبەری گشتیی فێركردنی ئامادەیی و پیشەییەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لەبارەی ئەو زانیارییانەی، كە گوایە بەهۆی هەڵبژاردنەوە رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بۆ سەرەتای مانگی 10ی 2018 دوادەخرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پڕۆسەی هەڵبژاردن كاریگەریی لەسەر دەستپێكردنی وادەی خوێندنی ئەمساڵ نابێت، چونكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەنها رۆژێك یان دوو رۆژی پێویستە.


وتیشی:"باوەڕ ناكەم وادەكە بخرێتە سەرەتای مانگی 10و ئەگەر بۆ ئەو وادەیەش دوابخرێت، ئەوە كارێكی خراپە".


بەپێی زانیارییەكانیش، بڕیارە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو 14/8/2018، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كۆبێتەوەو دوا بڕیار لەسەر وادەی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵی ناوەندەكانی خوێندن بدات.
 
















زۆرترین بینراوەکان