سبه‌ینێ موچه‌ی‌ ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   17:22:38 2018-08-08  |   (3,580) جار خوێندراوەتەوە

سبه‌ینێ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییان بڕیاروایه‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ 9ی 8ی 2018، موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ هه‌ریه‌ك له‌كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا دابه‌شده‌كرێت.

 

له‌زانیاریه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، موچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ش پاره‌ی‌ پێویست بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ بكرێت.

 

تائێستا هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی‌ و دارایی) موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجیان پێدراوه‌، وه‌زاره‌تی‌ داراییش بڕیاریداوه‌ له‌مه‌ودوا بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌، هیچ خشته‌یه‌كی‌ پێشوه‌خته‌ ڕاناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو هه‌ر ڕۆژه‌ گه‌نجینه‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ ئاخۆ موچه‌ی‌ چ وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت.
















زۆرترین بینراوەکان