توركیا زیاتر لە 100 پەنابەری عێراق رەوانە دەكاتەوە


نەتەوە  |   17:16:42 2018-08-08  |   (162) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رایگەیاند توركیا 105 پەنابەری لەرێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە رەوانەی عێراق كردۆتەوە.
A+    A-

 

 

جوان مەحمود بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند پەنابەرەكان دەگەڕێندرێنەوە ئەو شوێنانیە كە پیشتر لەدەست تیرۆریستانی داعش رزگاركرابوون.

 

روونیشیكردەوە كە گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان بەبێ بەرامبەر بووە و ئۆتۆمبێلی تایبەتیش بۆ گواستنەوەی شتومەكەكانیان دابینكراوە.

 

بەرپرسەكەی وەزارەتی كۆچبەران ئەوەشیخستەڕوو كە پرۆسەی گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە و وەزارەتی گواستنەوە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجام دراوە.
















زۆرترین بینراوەکان