وەزیری کاری ئیران لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە متمانەی لێسەنرایەوە 


نەتەوە  |   13:26:25 2018-08-08  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

عەلی ڕەبیعی وەزیری کاری ئیران لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە متمانەی لێسەنرایەوە و لە پۆستەکەی دورخرایەوە.
A+    A-

 

ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌، ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران دانیشتنێکی ئەنجامدا و دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ، لە کۆی ٢٤٣ پەرلەمانتار، ١٢٩ پەرلەمانتار دەنگیان بە سەندنەوەی متمانە لە وەزیری کاری وڵاتەکەیاندا و لە پۆستەکەی دورخرایەوە.


 بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی ئێران، لە دانیشتنەکانی پەیوەست بە سەندنەوەی متمانە لە وەزیران، پەرلەمانتاران دوو کاتژمێریان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بیروڕای خۆیان دەرببڕن و  وەزیریش وەڵامی ڕەخنە و پرسیارەکانیان بداتەوە.


لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا ئەوە بۆ سێیەمین جار بوو وەزیری کاری ئێران بانگهێشتی پەرلەمان کرا، بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێرانیش، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمانتاران لە ١٠ تەوەردا ڕەخنەکانی خۆیان ئاراستەی عەلی ڕەبیعی کردووە، لەوانەش کێشەی کرێکاران و بژێوی خەڵکی ئێران و ڕەخساندنی هەلی کار، لە کۆتاییشدا ڕەبیعی نەیتوانیوە بەشێوەی پێویست وەڵامی پەرلەمانتاران بداتەوە بۆیە بە کۆی دەنگ پڕۆژە بڕیاری لەسەرکار لابردنی پەسەند کراوە.
















زۆرترین بینراوەکان