رۆناڵدۆ هانده‌رانی كریستیانۆ تووشی شۆك ده‌كات 


نەتەوە  |   09:24:31 2018-08-08  |   (1,317) جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی نوێدا داوا له‌ "رۆناڵدۆ"ی دیارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل ده‌كات، "پێكهاته‌ی نموونه‌یی خۆی له‌ مێژووی تۆپی پێدا ئاشكرا بكات".
A+    A-

 

رۆناڵدۆ له‌ كاتی ده‌ستنیشانكردنی 11 یاریزانه‌كه‌ بۆ پێكهاته‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی خۆی، ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و ئێستای یوڤێنتوسی ئیتاڵی له‌نێو پێكهاته‌كه‌دا دانه‌نا، ئه‌مه‌ش هه‌وادارانی رۆناڵدۆی تووشی شۆك كرد.


پێكهاته‌كه‌ی رۆناڵدۆی دیارده‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو:


گۆڵپارێز: جیانلویجی بۆفۆن
هێڵی به‌رگری: پاولۆ ماڵدینی، فابیۆ كاناڤارۆ، كافۆ و رۆبێرتۆ كارلۆس
هێڵی ناوه‌ڕاست: زه‌ینه‌دین زیدان، ئه‌ندریا پێرلۆ، دیێگۆ مارادۆنا و لیۆنێل مێسی
هێڵی هێرشبردن: پێلێ و رۆناڵدۆ نازاریۆ.
 
















زۆرترین بینراوەکان