كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی 12 وه‌زاره‌ت و شوێن ئاشكراكرا


نەتەوە  |   16:22:41 2018-08-07  |   (8,985) جار خوێندراوەتەوە

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 5، تا 15ی ئاب مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شبكرێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ خشته‌یه‌ك، كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم دایناوه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دابه‌شده‌كرێت.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وەزارەتی دارایی"رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی (شه‌هیدان، ئه‌نفال، زیندانی سیاسی)، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت".


رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی داد، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، رۆژی سێشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان مووچه‌ی وه‌رده‌گرن و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.


لە زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، دوای 15ی ئاب حکومەتی عێراق 317 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و تاوەکوو جەژن مووچەی وەزارەتەکانی دیکەی پێ دابەشدەکرێت.
















زۆرترین بینراوەکان