ئه‌م دوو مێردمنداڵه‌ ئێستا دوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردن


نەتەوە  |   15:55:07 2018-08-07  |   (1,487) جار خوێندراوەتەوە

وێنه‌یه‌كه‌ی سه‌رده‌می منداڵی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند "گۆران ساڵح" و "هه‌ردی سه‌لامی" بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و هه‌ردی سه‌لامی ئاشكرای ده‌كات، كه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ هاوڕێی یه‌كترن.
A+    A-

 

گۆرانی بێژی ناسراوی كورد هه‌ردی سه‌لامی وێنەیەكی كۆنی خۆی و هونەرمەند گۆران ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌نده‌كه‌.


هه‌ردی له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ نوسیویه‌تی: هەرچەندە شانۆمان دەخوێند ئەوكاتە، بەڵام بەردەوام پێكەوە گۆرانیشمان دەوت، ئەوكات ئەستێرەی ئێمە ئەردەڵان بەكر بوو، كە گۆران زۆر خۆش و زۆر باش گۆرانیەكانی ئەو هونەرمەندە گەورەیەی دەوت، چاوكراوەو سەركێش بوین خەونی یەكتریمان دەزانی، گۆران هاوڕێی مناڵیمەو بەردەوامیش دڵسۆز بووە بۆم، پڕ بەدڵ خۆشمدەوێت و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم.
 
















زۆرترین بینراوەکان