عەبادی ژمارەیەک وەزیری پێشوو و بەرپرسی باڵای بەتۆمەتی گەندەڵی ڕەوانەی دەستەی دەسپاکی کرد


نەتەوە  |   11:55:31 2018-08-07  |   (212) جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی "سەرۆک وەزیرانی عێراق" بڵاویكرده‌وه‌، عەبادی بڕیاریدا ژمارەیەک وەزیری پێشووی حکومەت و چەند بەرپرسێکی گەورە ڕەوانەی دەستەی دەسپاکی بکات.
A+    A-

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو وەزیر و بەرپرسانە لە دۆسێی گەندەڵی لە گرێبەستی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانە لە چەند پارێزگایەکی عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەبادی ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام کۆتایی مانگی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە لە ماوەی داهاتوودا ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانە ئاشکرا دەکەن، کە لە دۆسێی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.


ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو حەیدەر عەبادی دەسەڵاتەکانی وەزیری کارەبای سڕکرد تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا تەواو دەبن.
 
















زۆرترین بینراوەکان