وێنە.. کچەکانی نانسی عەجرەم نهێنیه‌كی ژیانی دایکیان ئاشکرا دەکەن


نەتەوە  |   11:42:32 2018-08-07  |   (234) جار خوێندراوەتەوە

کچەکانی نانسی عەجرەم بە شێوەیەکی جیاواز نهێنیه‌كی ژیانی دایکیان ئاشکرا دەکەن.
A+    A-

 

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دووگیانبوونی نانسی عەجرەم بۆ جاری سێیەم لە هاوژینە دکتۆرەکەی، نانسی پاش کەمتر لە 24 کاتژمێر لەم دەنگۆیانە بە شێوەیەکی تایبەت و نوێ و سەرنجراکێش دووگیانبوونەکەی ئاشکرا دەکات.


نانسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی دوو کچەکەی "میلا و ئیلا" بڵاودەکاتەوە، کە هەر یەکێکیان بۆردێکی بەدەستەوەیەو لەوەی کچە گەورەکەدا نوسراوە، "نهێنیەکمان هەیە "و لە بۆردی کچە بچوکەکەشدا نوسراوە، "ئێمە دەبینە خوشکی گەورە " و وێنەکەش زیاتر لە 300 هەزار لایکی بۆی چووە.


 
















زۆرترین بینراوەکان