ھونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد


نەتەوە  |   10:47:48 2018-08-07  |   (1,101) جار خوێندراوەتەوە

ھونەرمەندی کورد "جەمیل سندی" بەھۆی نەخۆشییەوە لە شاری زاخۆ کۆچی دوایی کرد.
A+    A-

 

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2018/8/6، جەمیل سندی، ھونەرمەندی بواری نواندن، بەھۆی نەخۆشییەوە لە زاخۆ کۆچی دوایی کرد، ئەو ھونەرمەندە یەکێک بووە لە ھونەرمەندە بە ئەزموونەکانی دھۆک و زاخۆ، زیاتر بەشداریی ئەو کارە ھونەرییانەی کردووە، کە لەو ناوچەیەدا پێشکەش کراون.


جەمیل بەشداریی چەندین فیلمی کردووە، بەڵام چەند ساڵێکە بەھۆی نەخۆشییەوە بەشداریی ھیچ کارێکی نوێی ھونەری نەکردبوو.
















زۆرترین بینراوەکان