ئەم وەزارەتە موچە وەردەگرێت


نەتەوە  |   08:50:50 2018-08-07  |   (2,759) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەسەرجەم پەروەردەکان کراوە سەردانی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی موچەی مانگی پێنج.
A+    A-

 

شێرکۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە گەنجینەو بانکەکان ئاگادارکراون، کە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکەن".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی:"بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ سەرجەم پەروەردەکان موچەی مانگی پێنجیان پێدەدرێت".


ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە لەمەودوا ھیچ خشتەیەکی موچە ئاشکرانەکات، بەڵکو ھاوشێوەی پێش سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی، دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکان لەکاتی خۆیی و لە ٣٠ ڕۆژ جارێکدا دابەش بکات.
















زۆرترین بینراوەکان