ئەمریکا بریاریدا سزاکان لەسەر ئێران زیندوو بکاتەوە


نەتەوە  |   17:49:21 2018-08-06  |   (189) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ 6ی ئابی 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاریدا که‌ سزاکانی سه‌ر ئێران زیندوو بکاته‌وه‌.
A+    A-



ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا رایانگه‌یاندوه‌ "تره‌مپ ئاماده‌یه‌ له‌هه‌ر کاتێکدا بێت چاوی بکه‌وێت به‌ به‌رپرسانی ئێرانی، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ سنورێک بۆ په‌لهاویشتنه‌کانی ئێران دابنرێت له‌ناوچه‌که‌دا".

باسیان له‌وه‌شکردوه‌ "که‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ کاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه‌ سزاکان ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو که‌ به‌پێی سزاکان ئێران بۆی نییه‌ دۆلاری ئه‌مریکی، ئاڵتون و کانزا گرانبه‌هاکان بکڕێت، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌م سزادانه‌ گۆڕینی رژێمی ئێران نییه‌. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو که‌ به‌پێی سزاکان ئێران بۆی نییه‌ دۆلاری ئه‌مریکی، ئاڵتون و کانزا گرانبه‌هاکان بکڕێت.
















زۆرترین بینراوەکان