ڕەنج سەنگاوی دەربارەی بەرنامەکەی ڕونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   17:43:55 2018-08-06  |   (370) جار خوێندراوەتەوە

ڕەنج سەنگاوی لە ڕوونکردنەوەیەکدا باس لەوە دەکات دەیان کەس داواینلێکردووە بەرنامەکەی کە لەسەر دەرمانە ڕایگرێت بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە.
A+    A-

 

لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕەنج سەنگاوی پێشکەشکاری دیاری کورد ، نوسیویەتی "تێناگەم دەیان کەس تەلەفۆن ئەکات ، تکایە ئەو بەرنامانەی لەسەر دەرمان ئەیکەن ڕایبگرن، زۆر بە ڕاشکاوی ئەیڵێم ئەو بەرنامە تەنازولی لێ ناکەین و راشناگیرێ و بێدەنگیش نابین ، ئەو ژەھر بارانکردنەی خەڵک ئەبێ رابگیرێ، ئەو کوشتنی بەکۆمەڵەی کورد ئەبێ رابگیرێت ، ئەوە قەزیەی نەتەوەیەکە کە لە دوای راپەرینەوە بە ھێواشی بۆ پارە خەریکی جینۆساید کردنین ، بە پێی راپرسیەکان لە سەدا نەوەدو حەوتی ی خەلک داوا ئەکات بپارێزرێن چاوەروانی ھەنگاوی گەورەی ئەنجوومەنی وەزیرانن ،چیمان کردووە تا بە خۆراکیپیس و دەرمانی بێ کەڵک سزامان بدەن ؟! با تا ئێرە بێ و بەس ، قوربانیەکان زۆر زۆرن ، خۆ ئەمە مەسەلەیەکی سیاسی نیە حیزبێک رایەکی ھەبێت و حیزبێک رایەکی تر ، ئەمە ئاسایشی نەتەوەیی میلەتێکە، پێویستە سەرجەم وەزیرەکان سەرجەم حیزبەکان سەرجەم فراکسیۆنەکان ھەڵوێستیان ھەبێت لەسەر ژەھر بارانکردنی خەڵک ، ھەرکەس ترسی لە وشیارکردنەوەی خەڵک ھەبێت ئەوە قازانجی لە نەزانی و گێلێتی میلەتدا ھەیە".

 

هەروەها نوسیویەتی "کەس تەکلیفی راگرتنی بەرنامە ناکات ئەگەر لە خۆی نەترسێت و گەندەڵ نەبێت ، بینەرەکانی روداو دڵنیا ئەکەمەوە تا خۆراک ودەرمان چارەسەر ئەبێ وازناھێنین دوای ئەوەش دەیان کەیسی حەیاتی تر ، بێگومان وەک ھەر بازرگانیەک بازرگانی دەرمانیش رەواو شەرعیە ، بەلام دەرمانی باش و پاک ، ھەر دەرمان نیە دەرمانخانەکانیشە ، دەرمان وا نافرۆشرێت ، پاراستنی سنوورەکانیشە ، خواردن وا ناھێنرێتە ناوەوە لە ھیچ شوێنێکی دنیا ، سوپاس بۆ ھەموو دکتۆرو دەرمانساز و ھەندێ لە سیاسیە گەورەکان ، ئێستا ناوی کەسیان ناڵێم لەوانەی کە دوای بینینی بارودۆخەکەو بینینی بەرنامەکان بوون بە پالپشتی بەرنامەکە بەڵام دوای چارەسەر بوون یەک یەک سوپاسیان ئەکەین ، ئەوانەش کە نیگەرانن دوعای خێریان بۆ ئەکەم ، خوایە مناڵەكانیان بپارێزە لە سەرەتان و گوناحی ئەوان بۆ مشتێ پارەی پیس نەخەیتە ئەستۆی منداڵو خێزان و کەسوکاریان ".
















زۆرترین بینراوەکان