باوکی خەندە و سارا ڕونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   17:39:35 2018-08-06  |   (2,699) جار خوێندراوەتەوە

عەلی بەکر، باوکی سارا و خەندە، گۆرانیبێژانی میللی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو وێنەیە بڵاو دەکاتەوە، کە باس لە تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی دەکرێت.
A+    A-



عەلی بەکر، بە ماڵپەری باسنیوزی  ڕاگەیاندووە: "ئەو وێنەیەی بڵاو کراوەتەوە، کە من لەنێو جێگادا کەوتوومە و نەخۆشم، ئەمە کۆنە و ھی چەند ساڵێک پێش ئێستایە، بەڵام نازانم بۆ ئێستا بڵاو کراوەتەوە".

گوتیشی: "ئێستا بە چەندین پڕۆژەی نوێی ھونەرییەوە دەستمان بە کاری ھونەری کردووەتەوە، لە ماوەی داھاتوودا بەشێک لە کارەکانمان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەینەوە".

عەلی بەکر، باوکی سارا و خەندەیە، کە گۆرانی بەشێوەی بەند و ھەڵپەرکێ دەڵێن، سەرجەم کارەکانیان لە ڕێگەی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە، لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ڤیدیۆی گۆرانییەکانیان بینەرێکی زۆریان ھەیە.
















زۆرترین بینراوەکان