کۆمسیۆن تەواوبوونی پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ڕاگەیاند


نەتەوە  |   13:51:31 2018-08-06  |   (199) جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تەواوبوونی پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.
A+    A-

 

کۆمسیۆن ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، سەرجەم ئەو وێستگە و سندوقانەی بە پێی یاسا دەبوایە ژماردنەوەی بۆ  بکرێت تەواوبووە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماردنەوەی دەستی لە وێستگەکانی کەرخدا تەواو بووە ، وێستگەکانی ڕەسافە ژمارەدنەوەی بۆ ئەندام نادرێت.  


ئەمەش لە كاتێكدایه‌ ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سەباح لە سەرچاوەیەکی ھەواڵی عێراقییەوە  بڵاویکردەوە ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنرێت، کە دادوەرە دانراوەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان سەرپەرشتیان کردووە.


ڕۆژنامەکە باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەمڕۆ لەسەر شاشەی کەناڵی "العراقیە ئای ئێم ئێن" ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنرێت.


ھەروەک  ئاماژەی بەوەشکردوه‌، ٥ وێستگە لە وێستگەکانی کەرخ دوور خراونەتەوە بەھۆی نەبوونی تۆماری دەنگدەران و بارکۆدەوە.


رۆژی ١٢ی ئایاری ڕابردوو ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام بەھۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن دواکەوت.
 
















زۆرترین بینراوەکان