په‌رله‌مانتارێك گیانی له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   08:50:41 2018-08-06  |   (651) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێكی "خولی یه‌كه‌می" په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ وڵاتی هیندستان گیانی له‌ده‌ستدا.
A+    A-

 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ حسێن شه‌علان، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ نوێنه‌ری پارێزگای دیوانیه‌وه‌ بوو، له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی هیندستان كۆچی دوایی كردووه‌.


سه‌رچاوه‌ عێراقیه‌كان نەخۆشیەكەی حسێن شەعلانیان رانەگەیاندووە، تەنها ئەوە نەبێت بۆ چارەسەری رووی لە هیندستان كردووە.
















زۆرترین بینراوەکان