لە ئیدۆنیزیا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلەی ڕێکختەر ڕوویدا


نەتەوە  |   19:12:22 2018-08-05  |   (298) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دورگەی لۆبۆمی گەشتیاری وڵاتی ئیندۆنیزیای داوە و بەهۆی شەپۆلی بەهێزی دەریایی ناوچەکەوە، مەترسی بەرپابوونی تسۆنامی لێدەکرێت.
A+    A-

 

له‌وبارشه‌وه‌ پەیمانگای جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاندوه‌، بومەلەرزەکە بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەر ڕێختەر ڕوویداوە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری ژێر زەوی ناوچەکەدا بووە.


لای خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بومەلەرزەکە لە دورگەیەکی گەشتیاری ڕوویداوە و هۆشداری لە ئەگەری بەرپابوونی تسۆنامی ڕاگەیەندراوە.


ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکە ڕانەگەیەنراوە.


وڵاتی ئیندۆنیزیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەوتووەتە سەر هێڵی بومەلەرزە و ناوچەیەکی گڕکانین بەهۆیەوە ساڵانە چەندین بومەلەرزەی بەهێز و مامناوەندی تیایدا ڕوودەدات.
 
















زۆرترین بینراوەکان