واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   16:50:21 2018-08-05  |   (11,956) جار خوێندراوەتەوە

دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 5 ده‌ستیپێكردو سبه‌ینێ موچه‌ی "یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌" دابه‌شده‌كرێت، یه‌كێتی مامۆستایانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌دوای پێشمه‌رگه‌، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی، كه‌ لێره‌و له‌وێ بۆ موچه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 6ی ئاب، موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.


هاوكات، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ش، موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت.


هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌ت هیچ خشته‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ بڵاوناكاته‌وه‌، به‌ڵكو ڕۆژانه‌ گه‌نجینه‌كان له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌و سیستمه‌ش بۆ مانگه‌كانی داهاتوو جێگیر ده‌كرێت.


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ سبه‌ینێ موچه‌ی مانگی 5ی ئه‌مساڵی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شبكه‌ن، به‌ڵام به‌فه‌رمی پێیان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌سێشه‌ممه‌و ته‌ندروستی له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دابه‌شبكه‌ن.
















زۆرترین بینراوەکان