هەوڵی کوشتنی سەرۆکی فەنزویلا درا


نەتەوە  |   09:08:52 2018-08-05  |   (168) جار خوێندراوەتەوە

نیکولاس مادورو سەرۆکی فەنزویلا لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاربوو، دوای ئەوەى فڕۆکەیەکى بچوکى بێ فڕۆکەوان لە نزیکى تەقێندرایەوە.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه خورخی رودریغیز وەزیری ڕاگەیاندنی فەنزوێلا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌، لە کاتى ئەنجامدانی مەراسیمێکى سەربازیدا لە  کاراکاسی پایتەختى وڵاتەکە لە ڕێگەى چەند بۆمبێکی چێنراو هەوڵی تیرۆرکردنی نیکولاس مادورو سەرۆکی فەنزویلا دراوە و بەڵام لە هەوڵەکە ڕزگاری بووە.


ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌روه‌ها فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانییش، کە هەڵگری مادەى تەقینەوەبووە لە نزیک مادورو تەقییوەتەوە و دواتر لە چەند شوێنێکى تری مەراسیمەکە بۆمبەکان تەقیونەتەوە.


به‌پێی زانیاریه‌کان، لە ئەنجامی کردەوەکە چەند سەربازێک برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.


دادگای وڵاتەکەش کردەوەکەى بە "کردەوەیەکى تیرۆرستى" لە قەڵەم داوە و پەنجەى تۆمەتیشی ئاراستەى چەند وڵاتێکى دراوسێ فەزوێلا و ئەمریکا کردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان