جۆرە پرۆتینێک ڕێگری لە ڕوودانی جەڵتەی دڵ دەکات


نەتەوە  |   15:54:22 2018-08-04  |   (285) جار خوێندراوەتەوە

خالید سەهلی لە شانشینی سعودیە لە توێژینەوەی دکتۆراکەیدا جۆرە پڕۆتینیکی نوێی دۆزیوەتەوە کە پێشتر هیچ کەسێک درکی بەو جۆرە پڕۆتینە نەکردووە، کە یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە توشبوون بە جەڵتە.
A+    A-

 

سکای نیوز نوسیویەتی، ئەم جۆرە پڕۆتینە دەچێتە بۆرییەکانی خوێنەوە، کە ڕێگری لە مەینی خوێن دەکات بەمەش ڕێگری لە جەڵتە دەکات، بەهۆی ئاگادارکردنەوەی جەستە لە ئەگەری توشبوون بە جەڵتە.

 

خالید توانی لە لێکۆڵینەوەکەیدا سەرکەوتووبێت و بۆ یەکەمجارە ئەمجۆرە پەیوەندییە دروستبێت لە نەشتەرگەرییەکانی تایبەت بە جەڵتە.

 

پێکهاتەی شێوەی ئەو جۆرە پڕۆتینە دەتوانێت ئەگەری توشبوون بە جەڵتە بە ڕێژەی لە %٦٥-٧٥ کەمبکاتەوە.

 

هەروەها ڕێکخراوی بەریتانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ پاڵپشتی لێکۆڵینەوەکەی ئەو پزیشکە دەکەن، جگەلەوەش یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمان دەیانەوێت هاوکاری بکەن لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە پڕۆتینە لە دروستکردنی کوتانی دژ بەو نەخۆشییانە.
















زۆرترین بینراوەکان