پۆلیس گه‌نجێكی كوشت كه‌ چه‌كی یاری كردنی پێبوو


نەتەوە  |   19:09:39 2018-08-03  |   (394) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی گومانێكه‌وه‌ پۆلیس گه‌نجێك ده‌كوژێت، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ "ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی راسته‌قینه‌ نییه‌".
A+    A-

 

ئه‌و رووداوه‌ له‌ وڵاتی سوید روویدا و گه‌نجه‌كه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و ناوی ئه‌ریك توریله‌ و نه‌خۆشی داون سیندرۆمی له‌گه‌ڵدابووه‌.


ئه‌ریك كه‌ به‌ وته‌ی دایكی "میهره‌بانترین پیاوی جیهان" بوه‌ و هه‌رگیز ئازاری كه‌سی نه‌داوه‌، به‌و ده‌مانچه‌ یاریه‌وه‌ له‌ ماڵ ده‌چێته‌ ده‌ر  كه‌ به‌ دیاری پێیدرابوو.


چه‌كه‌كه‌ی ئه‌ریكی هێنده‌ له‌ چه‌كی راسته‌قینه‌ چووه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌.


دوای گه‌یشتنی سێ پۆلیس بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌ریكی لێیه‌، داوای لێده‌كه‌ن كه‌ چه‌كه‌كه‌ی دابنێت و خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام ئه‌ریك هیچ كاردانه‌وه‌ نابێت و پۆلیه‌كان ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و برینداری ده‌كه‌ن، كه‌ پاش چه‌ند كاتژمێرێك هه‌ر به‌هۆی ئه‌و برینانه‌وه‌ ژیانی له‌ده‌ستده‌دات.


له‌ ئێستادا به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆر له‌ سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی پۆلیس دروست بووه‌ و دۆسیه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ باره‌وه‌ ده‌كرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان