سامپدۆریا گواستنەوەی رۆناڵدۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند


نەتەوە  |   16:41:26 2018-08-03  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

یانەی سامپدۆریا ئیتالی گرێبەستکردنی لەگەڵ "رۆناڵدۆ ڤیێرا"، یاریزانی لیدز یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار 21 ساڵی لەسەر شێوازی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یوڤێنتوس راگەیاند.
A+    A-

 

یوڤێنتوس مانگی رابردوو بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ واژۆکرد، گرێبەستەکەشی بە وێنەیەکی رەش لەسەر لاپەرەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.


سامپدۆریاش لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر بەهەمان شێوەی گواستنەوەکەی یوڤێنتوس، گواستنەوەی رۆناڵدۆ ڤیێرای بۆ ریزەکانی راگەیاند.


سامپدۆریا بۆ ریکلامکردن و سوود وەرگرتن لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەو شێوەیە گرێبەستەکەی راگەیاندووە، ئه‌وه‌ش لەنێو هاندەرانیدا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
















زۆرترین بینراوەکان