دارایی مەترسییەک ئاشکرادەکات.. موچە دەبێت بەدوو مانگ جارێک


نەتەوە  |   14:32:35 2018-08-03  |   (6,673) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەی چاکسازی لەموچەو دەرماڵەو خانەنشینی پەکدەخات، پەرلەمانتارێکی لیژنەی داراییش رایدەگەیەنێت: ئەو پڕۆژەیە بەو ھەموارکردنەوەی لەپەرلەمان تێیدا کراوە تێنەپەڕێت باشترە، چونکە پڕۆژەکە خۆی بۆ چاکسازییە، بەڵام دوو ھێندە ئەرکی دارایی لەسەر حکومەت زیاد دەکات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: ئەگەر ئەو پڕۆژەیە بەو ھەموارکراوەیە جێبەجێبکرێت، بەدوو مانگ جارێک موچە نادرێت.
A+    A-

 

دڵشاد شەعبان، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پڕۆژەیاسای چاکسازی لەموچەو دەرماڵەو خانەنشینی، لەم خولەی پەرلەماندا تەواو نابێت، چونکە پڕۆژەکە وایلێکراوە کە ئەرکی دارایی دوو ھێندە لەسەر حکومەت زیاد کراوە.


ناوبراو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی: "پڕۆژەکە بۆ چاکسازییە،  بەجۆرێک کە بەجێبەجێکردنی داھات بۆ حکومەت بمێنێتەوە، بەڵام لەپەرلەمان وایلێکراوە کە نەک داھات بۆ حکومەت ناگەڕێنێتەوە، بەڵکو دوو ئەوەندە ئەرکی دارایی لەسەر حکومەت زیاد دەکات".


رونیشیكرده‌وه‌، ئەگەر ئەم پڕۆژەیە بەو ھەموارکردنەوەی لەپەرلەمان تێیدا کراوە جێبەجێبکرێت، ئەوا بەدوو مانگ جارێک موچە نادرێت.


ئەو پەرلەمانتارە، کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە، ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژە چۆن لەحکومەتەوە ھاتووە، وەکوخۆی بڕوات ئەوکاتە داھاتێکی باش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، بەڵام بەو ھەموار کردنەوەیەی پەرلەمان لەپڕۆژەکەدا کردوویەتی و ھەندێک مادە لابراوە، دوو ھێندە ئەرکی دارایی لەسەر حکومەت زیادکردووە، بۆیە تێنەپەڕێت باشترە.
















زۆرترین بینراوەکان