دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.. ژمارەیەک وەزارەت بۆ لیستەکە زیاد کران


نەتەوە  |   11:21:45 2018-08-03  |   (7,120) جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئایار دابەش دەكرێت و هەریەك لە وەزارەته‌كانی "پێشمەرگە و پەروەردە و خوێندنی باڵا و دارایی و تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی" و چەند وەزارەتێكی دیکە لە لیستی یەكەمدا ده‌بن.
A+    A-

 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بەسایتی دواڕۆژی راگەیاندوه‌ "لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادار كراینەوە، كە رۆژی 5ی ئەم مانگە مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكردەكرێت".


لەلایەكی ترەوە بەرپرسێكی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، "ئاگاداركراینەوە كە یەكەكانی 70 و 80 رۆژێك دوای وەزارەتی پێشمەرگە (6ی ئاب) مووچە وەردەگرن.


هەوکات بەرپرسێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، كە ئاگاداری خشتەی دابەشكردنی مووچەیە ئاشكرایكردووه‌، "بەپێی هەردوو سەرچاوەی داهات 378ی سامانە سروشتییەكان و 317ی بەغدا 30 رۆژ جارێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت".


وتیشی: لیستی یەكەمی مووچە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەتە و دواتر وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی، دارایی و کار و كاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداوستی تایبەت و شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و ژمارەیەك وەزارەتی تر لە خۆ دەگرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان