فەیسبووک و ئینستاگرام سنوور بۆ ماوەی مانەوەی بەشداران دادەنێن


نەتەوە  |   09:40:01 2018-08-03  |   (273) جار خوێندراوەتەوە

هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک و ئینستاگرام "بژاردەیەک دەخەنە بەردەستی بەشدارانیان تاوەکوو ماوەی مانەوەیان لەسەر ئه‌و تۆڕانە سنوورداربکەن".
A+    A-

 

پرۆژە نوێیەکە لەدوای ئەوە هات نێوەندە زانستییە جیاجیاکانە هۆشداریان دا، "زۆر مانەوە بە دیار تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە کاریگەریی نەخوازراوی دەروونیی درووستدەکات".


لەمەودوا بەشدارانی ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتوانن دیاری بکەن، کە چەندە لەسەر هێڵ دەمێننەوە، دواتر فەیسبووک و ئینستاگرام بیریان دەخاتەوە، کە ئەو ماوەیەی دیارییان کردبوو بەرەو کۆتاییە، هەروه‌ها دەتوانن بۆ ئەو ماوەیەی خۆیان خوازیارن نۆتیفیکەیشنیان بۆ نەنێرێت.


توێژینه‌وه‌یه‌كی زانکۆی میشیگانیش دەریخستووه‌، ئەو کەسانەی تۆی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەسەر دەکەنەوە دەروونێکی ناساز و نائارامیان هەیە بەراورد بەوانەی دەمەتەقێ لەگەڵ هاوڕێکانیان دەکەن.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانکۆی کالیفۆڕنیا ئاشكرایكردووه‌، ئەوانەی لینکەکانی فەیسبووک زیاتر دەکەنەوە و پارچه‌كرداری زیاتریان دەبێت بۆ پۆستەکانی فەیسبووک، باری دەروونییان ناتەندروستترە لە کەسانی دیکە.
 
















زۆرترین بینراوەکان