لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی توركیا هاته‌ ده‌نگ


نەتەوە  |   00:29:49 2018-08-03  |   (232) جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ داوا دەکات تورکیا "سنورێک بۆ پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین دابنێت و ئەنقەرەش بە بەرپرسیار دەزانێت لە دەستەبەرکردنی سەلامەتی دانیشتوان و پاراستنی عەفرین".
A+    A-

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گروپە چەکدارەکانی سوریا کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، چەندین پێشێلکارییان بەرامبەر دانیشتوانی عەفرین ئەنجامداوە.


ئەوەشی خستوەتەڕوو هێزەکانی تورکیا چاوپۆشییان لە پێشێلکارییەکانی گروپە چەکدارەکان کردووە کە هەرەمەکیانە خەڵکیان دەستگیرکردوە و هاوڵاتییانیان بێسەروشوێن کردوە و دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی دانیشتوانی عەفریندا گرتووە.


ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستوەتەڕوو هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سوریا دەستیانگرتووە بەسەر بینای قوتابخانەکاندا و هەزارەها منداڵیان لە خوێندن بێبەشکردووە.


سوپای تورکیا بە هاوکاری و پاڵپشتی گروپە چەکدارییە سورییەکانی سەر بە تورکیا لە ٢٠ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا هیرشیان بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد و دوای دوو مانگ دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت.
 
















زۆرترین بینراوەکان