ئەمشەویش دیاردەیەكی گەردوونی روودەدات و لە هەرێم دەبینرێت


نەتەوە  |   19:08:38 2018-07-31  |   (239) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی هەینی رابردوو دیاردەی (مانگگیرانی تەواو) روویدا و لە هەرێمی كوردستان بینرا، ئەمشەو دیاردەیەكی دیكەی گەردوونی روودەدات و شارەزایەكی بواری فەلەكیش رایدەگەەیەنێت: "لە كاتژمێر 11 بەكاتی بەغدا روودەدات  و تا 2035 رووناداتەوە.
A+    A-


سادق عەتیە، شارەزای فەلەكی و كەشناسی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاندووە، كە ئەمشەو سێشەممە 2018/7/31 هەسارەی مەریخ دەگاتە نزیكترین خاڵ لە زەوییەوە، بەجۆرێك كە لە ساڵی 2003وە دیاردەی لەو جۆرە رووینەداوە.

 

هەروەک ئاماژەی بەوە داوە كە لە كاتژمێر 8ی شەو (بەكاتی گرنچ) واتە 11ی شەو بە كاتی بەغدا ئەو دیاردەیە روودەدات و مەریخ بە مەودای 57.59 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوی نزیك دەبێتەوەو ئەو نزیكبوونەوەیەش تا 15ی ئەیلولی 2035 رووناداتەوە.

 

ئەو فەلەکناسە ئەوەشی ئاشكرا كردووە کە بەهۆی ئەوەی ئێستا گەردەلولی خۆڵی لەسەر هەسارەی مەریخ هەیەو لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەستی پێكردووە، بۆیە كاتێك لەڕێی تەلسكۆبەوە سەیری مەریخ دەكرێت بەشێوەیەكی سوورهەڵگەڕاو دەردەكەوێت.

 

دەشڵێت: "ئەمشەو ئەگەر سەیری مەریخ بكەیت، زۆر نزیكە لە زەوییەوەو لە سەرەتای شەودا لە رووی رۆژهەڵات دەردەكەوێت و لە نیوە شەودا لە بەرزایی ئاسمان بەنزیكترین خاڵ دەردەكەوێت و لە دەمەوبەیانیشدا لەڕووی خۆرئاواوە دەردەكەوێت و دەشڵێت: ئەگەر بەچاو سەیر بكرێت، بەشێوەی "خاڵێكی رووناكی سوور و بە رووناكییەكی جێگیر" دەردەكەوێت.
















زۆرترین بینراوەکان