خانەنشینی مووچەی پەرلەمانتارانی پێشوو رادەگیرێت 


نەتەوە  |   13:58:07 2018-07-31  |   (399) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاری "راگرتنی" خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجوومەن، پەرلەمانتارانی پێشوو، ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانی و پەرلەمانتارانی خولی سێیەم درا.
A+    A-

 

بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە 13ـی ساڵی 208ـی پەرلەمان و پێكهاتەكانی، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گشتیی، بڕیاری راگرتنی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجوومەن، پەرلەمانتارانی پێشوو، ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانی و پەرلەمانتارانی خولی سێیەمی دا.


له‌وبارشه‌وه‌ ئەحمەد عەبدولجەلیل، بەڕێوەبەری دەستەی گشتی خانەنشینی رایگه‌یاند، "بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە 13ـی ساڵی 2018ـی پەرلەمان و پێكهاتەكانی، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی و راییكردنی مامەڵەكانی تایبەت بە پەرلەمانتارانی پێشوو، ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانی، پەرلەمانتارانی خولی سێیەمی راگرت".


وتیشی: "ئەگەر پەرلەمانتار فەرمانبەر بووبێت ئەوە دوای تەواوبوونی خولی پەرلەمانی دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی و ساڵانی خزمەتیشی لەپەرلەمان بە خزمەت بۆ هەژماردەكرێت، بە مەبەستی عەلاوەو بەرزكردنەوە".


دەرچوونی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی راییكردنی كاری سەرجەم مامەڵەكانی خانەنشینی پەرلەمانتارانی پێشووی راگرت.
 
















زۆرترین بینراوەکان