لەسەر کڕینی رۆناڵدۆ سەرۆکی یانەی ناپۆڵی چی دەڵێت؟


نەتەوە  |   15:33:30 2018-07-30  |   (146) جار خوێندراوەتەوە

دی لۆرێنتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی جارێکی تر لەسەر بۆندی سەدە واتە کڕینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەلایەن یانەی یۆڤانتسەوە قسەی کردو ئەمجارە جیاواز لە جاری پێشوو قسەی دڵی خۆی کرد.
A+    A-


 سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەڵێت : کڕینی یاریزانێک لەم تەمەنەداو بەو بڕە زۆرەو بەو مووچە خەیاڵییە، کارێکی زۆر مەترسیدارەو درەنگ یان زوو یۆڤانتس باجەکەی دەدات.

 

 دی لۆرێنتیس هەروەها ئاشکرای دەکات کە ماوەیەک لەمەوبەر میندێز پەیوەندیی پێوە کردووەو لەسەر کڕینی رۆناڵدۆ قسەی لەگەڵدا کردووەو پێی وتووە: "با ئەم یارییە بکەین ، رۆناڵدۆ بکڕە تا دەوڵەمەند بیت، رۆناڵدۆ دەتوانێت بە ریکلام و فرۆشتنی درێس پارەیەکی زۆرت بۆ پەیدابکات.

 

هەروەها دەڵێت: "سەرەتا قسەی 250 ملیۆنی لەگەڵ مندا کرد، بەڵام دواتر بە 100 ملیۆن چووە یۆڤانتس و لەوبارەیەشەوە روونیکردەوە: خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ یاریزانێکی لەو تەمەنەدا جێی سەرنجە، یان مووچەیەکی 30 ملیۆن یۆرۆیی بۆ چوار ساڵ جێی باوەڕ نییە، ئێمە چۆن پارەیەکی لەو شێوەیە بۆ یەک یاریزان خەرج دەکەین و تەمەنیشی بەرەو کۆتایی یاریکردن بڕوات؟ بۆیە دەڵێم یۆڤانتس باجی ئەو کارەی بە خراپی دەدات. 
















زۆرترین بینراوەکان