مۆرینیۆ داوای لە ئیدارەی مانچستەر کردووە ئەم  یاریزانانە بکڕێت


نەتەوە  |   19:41:06 2018-07-29  |   (181) جار خوێندراوەتەوە

خۆسێ مۆرینۆ رایدەگەیەنێت ناوی ٥ یاریزانی خستۆتە بەردەم ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد تا بیانکڕن، بەڵام هێشتا ئیدارەی یانەکە وەڵامیان نەبووەو لەو رووەشەوە هۆشداریی دەدات.
A+    A-


لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە ئەمڕۆ و لە دوای یارییەکەی شەوی رابردووی مانچستەر یونایتدو لیڤەرپوڵ هات و بە دۆڕاندنێکی قورسی یانەی مانچستەر کۆتایی ھات، خۆسێ مۆرینۆ رایگەیاند: ماوەیەکە ناوی پێنج یاریزانی خستووەتە بەردەم ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد تا بیانکرێت گەر بیانەوێت تیپەکەیان ئەنجامی باش تۆمار بکات.

 

هەروەها وتی: بەڵام ئەوان تائێستا ھیچ یاریزانێکیان نەکڕیووەو ئەگەریش ھەیە تەنھا یەک یاریزان بکڕن چونکە وادەڵێن.

 

 دوای ئەو لێدوانەی مۆرینۆ-ش، پێگەکانی ئاس و مارکاو چەند پێگەیەکی ئینگلیزیی ناوی ئەو یاریزانەیان ئاشکراکرد کە مۆرینیۆ خستوویەتییە بەردەم ئیدارەی یانەکە کە بریتین بوون لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە مۆرینیۆ زۆری حەز دەکرد ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە مانچستەر، ھەروەھا گاریس بەیڵ و گریزمان و نێیمار، ئەوە چوار لەو پێنج یاریزانە بووە کە مۆرینیۆ داوای کردبوو، بەڵام بەگوێرەی ئەو میدیا وەرزشییانە یانەکە لە کڕینی ھیچ کامیاندا سەرکەوتوو نەبووە.
















زۆرترین بینراوەکان