دوو یاریزانی بەرشەلۆنە تووشی پێکان بوونەوەو بۆ ماوەیەک دووردەکەونەوە


نەتەوە  |   17:12:41 2018-07-29  |   (161) جار خوێندراوەتەوە

پێگەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە دوورکەوتنەوەی دوو یاریزانی تیپەکەی ئاشکراکرد کە لەیارییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا تووشی پێکانی قورس بوونەتەوەو ماوەی دوورکەوتنەوەشیانی لە یارییەکان رادەگەیەنێت.
A+    A-


دوائ ئەوەی لە یارییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی نێوان بەرشەلۆنە و تۆتنھامدا ئەندرێ گۆمێز-ی یاریزانی بەرشەلۆنە کە ماوەیەکیشە دەنگۆی فرۆشتنی بڵاودەکرێتەوە تووشی پێکانێکی قورس بووەوە، دوای پشکنین کەمێک پێش ئێستا پێگەی رەسمی یانەکە ئاشکرای کرد کە ناوبراو بەھۆی ئەو پێکانەوە کە تووشی بووە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

 

 ھەر لەو یاریەدا دینس سوارێز- یش تووشی پێکان بووەتەوەو ئەویش ماوەی دوو بۆ سێ ھەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان